TR KU SO
FB X
Cîhan

دەسەڵاتی دادوەری ئێران دەستی بەسەر موڵکەکانی عەلی کەریمی دا گرت

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 12 Mayıs 2026 05:46

PeyamaKurd - دەسەڵاتی دادوەری ئێران دەستی بەسەر موڵکەکانی عەلی کەریمی دا گرت

دووشەممە، دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڕیاری دەست بەسەرداگرتنی شەش موڵکی "عەلی کەریمی"، ئەستێرە و کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ووڵاتەکەی ڕاگەیاند، ئەمەش وەک سزایەک بەرانبەر بە هەڵوێستە سیاسییەکانی.

ئاژانسی "میزان" ئاشکرای کردووە کە دەست بەسەر دوو موڵکی بازرگانی و چوار یەکەی نیشتەجێ بوون دا گیراوە؛ ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم هەنگاوە "لە پێناو بەرژەوەندی گەلی ئێران" بووە.

دەسەڵاتی دادوەری عەلی کەریمی بە "ناپاک" و "یارمەتیدانی دوژمن" تۆمەتبار کردووە. ئەم بڕیارە دوای تەواوبوونی جەنگی ٤٠ ڕۆژەی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران دێت، کە تاران تێیدا ڕێکاری تووند بەرانبەر نەیارانی دەگرێتە بەر.

ناوبراو لە ساڵی ٢٠٢٢ و دوای پشێوییەکانی ناوخۆی ئێران ووڵاتەکەی جێ هێشتووە. بەگوێرەی سەرچاوە کانی هەواڵ ، ئێستا لە یەکێک لە ووڵاتانی کەندئاو نیشتەجێ یە.

Paylas: