رۆیتەرز : ئەو هێرشەی سەر بەحرەین خەڵکی مەدەنی کردە ئامانج ئێران نەبوو بەڵکوو ئەمریکا بووە
PeyamaKurd - رۆیتەرز : ئەو هێرشەی سەر بەحرەین خەڵکی مەدەنی کردە ئامانج ئێران نەبوو بەڵکوو ئەمریکا بووە
بەپێی شیکارییەکی توێژەرانی ئەکادیمی کە ئاژانسی "ڕۆیتەرز" بڵاوی کردووەتەوە، ئەو تەقینەوەیەی ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر و لە بەرەبەیانی ٩ی ئاداردا لە بەحرەین ڕووی دا، بەهۆی مووشەکێکی سیستەمی بەرگری "پاترییۆت"ی ئەمریکییەوە بووە، نەک هێرشی درۆنی ئێران.
تەقینەوەکە گەڕەکێکی نیشتەجێ بوونی لە بەحرەین (کە هاوپەیمانی ئەمریکایە) کردە ئامانج و بووە هۆی برینداربوونی ٣٢ کەس، کە ژمارەیەکیان منداڵ بوون، جگە لە زیانێکی زۆر کە بە ماڵ و حاڵی هاووڵاتییان گەیشتووە.
ئەمە لە کاتێک دایە کە هەریەک لە واشینتۆن و مەنامە، ئێرانیان بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کردبوو. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە ڕۆژی هێرشەکەدا ڕایگەیاندبوو کە درۆنێکی ئێرانی گەڕەکەکەی پێکاوە، بەڵام شیکارییە نوێیەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە مووشەکی بەرگری ئەمریکی بە هەڵە لە ناوچەکەدا تەقیوەتەوە.