TR KU SO
FB X
Cîhan

رێکخراوی CPTی ئەمریکی : لە یەک مانگی شەڕدا، (٤٧٤) هێرش بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 30 Mart 2026 04:40

PeyamaKurd - رێکخراوی CPTی ئەمریکی : لە یەک مانگی شەڕدا، (٤٧٤) هێرش بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە

 
بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی تیمی کوردستانی عێراقی CPT، سەبارەت بە هێرشەکانی یەک مانگی ڕابردوو بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە یەک مانگی شەڕەکەدا، (٤٧٤) هێرش بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە کە سوپای پاسدارانی ئێران (١٧٩) هێرش و گرووپە هاوپەیوەندەکانی لە عێراق (٢٩٥) هێرشیان ئەنجام داوە و لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەشەوە (١٠٧) کەس بوونەتە قوربانی (١٤) کوژراو و (٩٣) بریندار.

ئاماژەی بەوەش کردوە؛ زۆرینەی هێرشەکان بۆ سەر پارێزگای هەولێر بوون کە ژمارەیان (٣٧٠) هێرش بووە کە ئەمەش ڕێژەی (٧٨،٠٦٪)ی هێرشەکان پێک دێنێت. (٩٠) هێرش بۆ سەر پارێزگای سلێمانی بووە کە ڕێژەی (١٨.٩٩٪)ی هێرشەکان پێکدێنێت. پارێزگای دهۆکیش بە ڕێژەی (٢.٣٢٪) هێرشی کراوەتە سەر کە (١١) هێرش بووە. پارێزگای هەڵەبجەش کەمترین هێرشی تێدا تۆمارکراوە کە تەنیا (٣) هێرش بووە و بەڕێژەی (٠.٦٣٪) هێرشی کراوەتە سەر.

Paylas: