TR KU SO
FB X
Cîhan

سزادانی ١٢ کەس و دامەزاوە لە لایەن ئەمریكاوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 13 Mayıs 2026 06:27

PeyamaKurd - سزادانی ١٢ کەس و دامەزاوە لە لایەن ئەمریكاوە
 

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، ٣ کەس و ٩ كۆمپانیای خستە لیستی گەمارۆوەکانەوە. ئەم لایەنانە کە بنکەکانیان لە ووڵاتانی هۆنگ کۆنگ، ئیمارات و عوممان ە، تۆمەتبارن بەوەی بۆ گواستنەوەی نایاسایی نەوتی ئێران بۆ چین و دەورلێدانەوەی گەمارۆوە نێودەوڵەتییەکان هاوکاری سوپای پاسدارانیان کردووە.

سکات بێسێنت، وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ترامپ لە بەکارهێنانی سزاکان بۆ بێ بەش کردنی  ئێران لەو سەرچاوە دارایی یانەی کە بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی و پشتیوانی کردنی گرووپە میلیشیاکانی ناوچەکە بەکاریان دەهێنێت، بەردەوام دەبێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە سوپای پاسداران لە ڕێگەی "دامەزراوەی نەوتی پوورجەعفەری" و چەندین كۆمپانیای ڕواڵەتی هەوڵی شاردنەوەی سەرچاوەی نەوتەکەی داوە.

Paylas: