TR KU SO
FB X
Cîhan

سزای بەندکران، دوورخستنەوە و لێدانی قامچی بەسەر گەنجێکی کورد دا سەپێندرا

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 07 Temmuz 2026 03:46

PeyamaKurd - سزای بەندکران، دوورخستنەوە و لێدانی قامچی بەسەر گەنجێکی کورد دا سەپێندرا

نیما شیری، هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی ئاشخانە سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور و لە دەست بەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران ەوە بە یەک ساڵ بەندکران، یەک ساڵ دوورخستنەوە بۆ زاهیدان و لێدانی ٧٤ قامچی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتێک، نیما شیری، ٢١ ساڵ و خەڵکی شاری ئاشخانە، لەلایەن لقی ١٠٦ی دادگای سزای دووی ئەم شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر مورادی بە یەک ساڵ بەندکران، یەک ساڵ دوورخستنەوە بۆ زاهیدان و لێدانی ٧٤ قامچی سزا دراوە.

ئەم هاووڵاتییە لە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٥، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباردا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە بۆجنۆرد دەست بەسەر کرا.

ناوبراو دوای دوو ڕۆژ و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی دادگایی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.

Paylas: