Cîhan
سزای لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتی عێراقی بە نهێنی لە ئێران
PeyamaKurd - سزای لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتی عێراقی بە نهێنی لە ئێران
ئێران بە نهێنی سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو هاووڵاتی عێراقی دا لە زیندانی ناوەندی کەرەج جێ بەجێ کردووە، ئەمەش بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە کەیسی "سیخوڕی کردن".
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە (17ی خاکەلێوە)، هەریەک لە (عەلی نادر عوبەیدی) تەمەن 27 ساڵ و (فازڵ شێخ کەریم) تەمەن 29 ساڵ، کە هەردووکیان هاووڵاتی عەرەب و خەڵکی شاری عەممارەی باشووری عێراقن، لە زیندانی ناوەندی کەرەج لەسێدارە دراون.