TR KU SO
FB X
Cîhan

سوودانی لە ووتاری ماڵ ئاوایی دا: قەبارەی وەبەرهێنانەکانی عێراق 114 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 14 Mayıs 2026 04:04

PeyamaKurd - سوودانی لە ووتاری ماڵ ئاوایی دا: قەبارەی وەبەرهێنانەکانی عێراق 114 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

موحەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، چوارشەممە لە ووتاری ماڵئاوایی دا ڕایگەیاند، عێراق لە ماوەی خولی حکوومەتەکەی دا توانیویەتی لە ڕێگەی دیپلۆماسییەکی هاوسەنگ و فراوان کردنی مەودای دەست پێش خەرییە سیاسییەکان، پێگەی خۆی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێناسە بکاتەوە، هاوکات جەختی لە پرەنسیپی بێ لایەنی و نەچوونە ناو میحوەرە ناوچەیی یەکان کردەوە.

سەبارەت بە کەرتی ئابووری، سوودانی ئاشکرای کرد کە "قەبارەی وەبەرهێنانەکانی عێراق زیاتر لە 114 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە."

هەروەها ئاماژەی بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کرد و ووتی : "ڕووبەڕووی کۆمەڵێک تەحەددیاتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بووینەتەوە کە لە ململانێیەکی پەرەسەندوو و هەڕەشەی تەشەنەسەندن دا خۆی دەبینییەوە، ئێمەش هەموو هەوڵێکمان دا بۆ ئەوەی ئاگری ئەو شەڕ و ململانێیانە لە خاک و گەلەکەمان دوور بخەینەوە."

Paylas: