سوپای ئیسرائیل : %80ـی سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی ئێرانمان لەناو بردووە
PeyamaKurd - سوپای ئیسرائیل : %80ـی سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی ئێرانمان لەناو بردووە
سوپای ئیسرائیل ڕاپۆرتێکی لەسەر ئەنجامەکانی دوو هەفتەی ئۆپەراسیۆنی "نەڕەی شێران" بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە گورزێکی سیستەماتیک و کوشندەیان لە ژێرخانە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی وەشاندووە، بە جۆرێک کە زۆربەی سیستەمە بەرگری و هێرشبەرەکانی ئەو ووڵاتە لەکار خراون.
ڕۆژی یەکشەممە، سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە لە ماوەی 14 ڕۆژی ڕابردوودا، زیاتر لە 700 ئامانجی مووشەکییان لە کاتی کاراکردنیان دا پێکاوە.
بەپێی راپۆرتەکە، %70ـی مووشەکە بالیستیکییەکان و %70ـی سەکۆکانی هاویشتن بە تەواوی لەکار خراون، هاوکات زیاتر لە 250 درۆن تێکشکێنراون.
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە هێرشەکان تەنیا بۆ سەر توانای هێرشبەری نەبووە، بەڵکوو %80ـی سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی ئێران، لەوانە ڕادارەکان و مووشەکەکانی زەوی بۆ هەوا، کراونەتە ئامانج و لەنێو براون.