سوپای ئیسرائیل : دەیان سەکۆی مووشەکمان لە باشووری لوبنان لەناوبرد و ٢٥٠٠ ئامانجمان لە ناوخۆی لوبنان بۆردومان كردووە
PeyamaKurd - سوپای ئیسرائیل : دەیان سەکۆی مووشەکمان لە باشووری لوبنان لەناوبرد و ٢٥٠٠ ئامانجمان لە ناوخۆی لوبنان بۆردومان كردووە
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە دەست بەسەر چەندین سەکۆی هەڵدانی مووشەکدا بگرن بە "ئامادەکراو و ئاراستەکراو" لە باشووری لوبنان جێگیرکرابوون و دواتر وێرانیان کردوون.
بەگوێرەی ڕاگەێندراوەکەی سوپا، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە زەمینییەکانەوە تا ئێستا، زیاتر لە ١٨٠ سەکۆی هەڵدانی مووشەک لە ناوچە جیاجیاکانی لوبنان تێکشکێنراون. ئاماژە بەوەش کراوە دوایین چالاکی لەلایەن هێزەکانی "لیوای ٣٠٠” لە ناوچەی (ڕامیە) لە باشووری لوبنان كراوە، تێیدا سەکۆوەکان و ژمارەیەک مووشەکی ئامادەکراو لەناو براون.
هەروەها ئێفی دێفرین، ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە لیدوانێکدا ڕایگەیاند، هێزەکانمان تا ئێستا ٢٥٠٠ ئامانجیان لەناوخۆی لوبنان بۆردوومان کردووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە هێرشەکانمان کۆتاییمان بە ٩٠٠ چەکداری حزبۆڵڵا هێناوە.