TR KU SO
FB X
Cîhan

سوپای ئیسرائیل فەرماندەی ڕێکخراوی حەماسی کوشت کە پلانی تیرۆریستی دژ بە هێزەکانی ئەو ووڵاتە بەڕێوە دەبرد

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 07 Haziran 2026 05:34

PeyamaKurd - سوپای ئیسرائیل فەرماندەی ڕێکخراوی حەماسی کوشت کە پلانی تیرۆریستی دژ بە هێزەکانی ئەو ووڵاتە بەڕێوە دەبرد

⭕️هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە ژێر فەرماندەیی باشوور شەوی (شەممە) هێرشیان کردە سەر باشووری کەرتی غەززە و موهەند عوسمان یاسین فەروانە فەرماندەی شانەیەکی تیرۆریستی لە باڵی سەربازی ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماسیان کوشت.

⭕️فەروانە لە ماوەی شەڕ و لەم دواییانەدا چەندین پلانی تیرۆریستی دژ بە هێزەکانی سوپای ئیسرائیل و دەوڵەتی ئیسرائیل ئەنجام دا و بە هەڕەشەیەکی دەست بەجێ بۆ سەر هێزەکانی سوپای ئیسرائیل کە لە ناوچەکەدا چالاکی دەکەن دادەندرا.

⭕️ئەو تیرۆریستە لە هێرشێکی ئاسمانی وورددا بە ئامانجی نەهێشتنی ئەو مەترسییە کوژرا.

⭕️هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لەژێر فەرماندەیی باشوور بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە لە ناوچەکە جێگیرکراون و بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان بۆ نەهێشتنی هەر هەڕەشەیەکی دەست بەجێ.

Paylas: