Cîhan
سوپای ئیسرائیل لە لوبنان هێرشی کردە سەر ١٠ ئامانجی حیزبۆڵڵا
PeyamaKurd - سوپای ئیسرائیل لە لوبنان هێرشی کردە سەر ١٠ ئامانجی حیزبۆڵڵا
ھێزەکانی بەرگری ئیسرائیل ڕایانگەیاند، ١٠ پێگەی حیزبۆڵلایان لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج.
هەینی، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند بارهەڵگرێکی حیزبۆڵڵایان کردووەتە ئامانج کە چەک و تەقەمەنی تێدا بووە.
هێزەکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کردووە کە چالاکی سەربازییان لە ناوچەکانی بنت ئجبێل، بەیت یاحوون، کونین و بێرێشیت لە باشووری لوبنان ئەنجام داوە.
بەگوێرەی ڕاگەێندراوەکەی ئیسرائیل، حیزبۆڵڵا لەو شوێنانە ئامادەکاری کردووە بۆ هێرشکردنە سەر سەربازانی ئیسرائیل.
سوپای ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاندووە، ئەو هێرشانە لە ووڵامی هێرشەکانی حیزبۆڵڵا بووە، بەوەی پێشتر دەست پێشخەری کردووە کە "ئەمە پێشێل کردنی ڕێککەوتنەکەیە.