TR KU SO
FB X
Cîhan

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند ژمارەیەک فەرماندەی حەماسی کوشتووە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 29 Haziran 2026 05:01

PeyamaKurd - سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند ژمارەیەک فەرماندەی حەماسی کوشتووە

هێزی بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند دوو ڕۆژ پێشتر لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، مەنسوور سامی مەحموود شەحتووت، بەرپرسی پۆلیسی دەریایی کەمپە ناوەندییەکانی حەماسیان کوشتووە.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، مەنسوور شەحتووت لەم دوایی یانەدا خەریکی پێش خستنی پلانی هێرش کردن دژ بە هێزەکانی سوپای ئیسرائیل بووە. ڕاپۆرتەکە هەروەها دەشڵێت دوو فەرماندەی دیکەی حەماس کوژراون.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، شەحتووت و دوو کەسی دیکە لەکاتێک دا چەندین چەکی جۆراوجۆریان پێ بووە، لەناو ئۆتۆمبێلێ دا هاتووچۆیان کردووە و هەڕەشەیان بۆ سەر هێزەکانی سوپای ئیسرائیل کە لە کەرتی غەززە جێگیر بوون، درووست كردووە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە سوپای ئیسرائیل ئەحمەد مونیر خەلیل زازا، سەرۆکی کەتیبەی ئەندازیاری جەبەلیای ڕۆژئاوای لە ناوچەی شاری غەززە لە باکووری کەرتی غەززە کوشت.

Paylas: