TR KU SO
FB X
Cîhan

سوپای ئیسرائیل کوشتنی بەرپرسێکی حەماس و لەناوبردنی کۆگایەکی تەقەمەنی حیزبۆڵڵای ڕاگەیاند

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 12 Temmuz 2026 04:56

PeyamaKurd - سوپای ئیسرائیل کوشتنی بەرپرسێکی حەماس و لەناوبردنی کۆگایەکی تەقەمەنی حیزبۆڵڵای ڕاگەیاند

هێزەکانی پاراستنی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، فەرماندەیەکی شانەی نوخبەی حەماسیان لە ئۆپراسیۆنێکدا لە باشووری غەززە کوشتووە.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی سوپای ئیسرائیل، فەرماندەی حەماس یەحیا سەعید حەمادە، کە لە کاتی ڕووداوەکانی ٧ـی ئۆکتۆبەردا لە هێرش کردنە سەر بنکەی سەربازی ڕەعیم بەشدار بووە، لە ئۆپراسیۆنەکەدا کوژراوە.

ئیسرائیل دەڵێت لە مانگەکانی ڕابردوودا ئەو فەرماندەیە بەردەوام بووە لەسەر هێرش کردنە سەر سەربازانی ئیسرائیل و هەوڵی بەهێزکردنەوەی توانای شەڕکردنی حەماسی داوە.

لە بەیاننامەیەکی دیکەدا، سوپای ئیسرائیل ئاماژەی دا بە دۆزینەوەی کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی حیزبۆڵڵا لە "ناوچە ئاسایشییەکان" لە باشووری لوبنان.

ئیسرائیل دەڵیت چەکەکان پێکهاتبوون لە مووشەک و مووشەک هاوێژ، دۆشکە، تەقەمەنی و چەند چەکێکی تر.

سوپاکە دەڵێت ئەو کۆگایەی حیزبۆڵڵایان لەناوبردووە، کە بۆ مەبەستی هێرش کردنە سەر خەڵک و سەربازانی ئیسرائیل ئامادە کرابوو.

Paylas: