TR KU SO
FB X
Cîhan

سوپای ئەمریکا : هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورموز ئاسایی بەڕێوە دەچێت

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 22 Haziran 2026 02:14

PeyamaKurd - سوپای ئەمریکا : هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورموز ئاسایی بەڕێوە دەچێت

فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا ڕەتی دەکاتەوە هیچ کێشەیەک بۆ ڕێڕەوی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورموز درووست بووبێت و دەڵێت ژمارەی هاتووچۆی کەشتییەکان لە ڕۆژی شەممە بەرز بووەتەوە.

فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکام) ڕایگەیاند، "هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورموز لە ٢٠ی مانگی شەش زیادی کردووە، چوونکە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچە گشتییەکانی تەنگەکەدا بەردەوام بوون لە چالاکییەکانیان بۆ پشتگیری کردن لە ئازادی کەشتیوانی."

سێنتکام جەختی کردەوە لەوەی هاتووچۆی کەشتییەکان ڕۆژی شەممە بە بێ مەترسی و بێ کێشە بەردەوام بووە.

ڕایگەیاند تەنها شەممە ٥٥ کەشتی بازرگانی لە تەنگەکەدا پەڕیونەتەوە و ڕێژەی ١٧ ملیۆن بەرمیل نەوتیان گواستووەتەوە بۆ بازاڕە جیهانییەکان.

ئەمە لە کاتێک دایە بارەگای ناوەندی خاتەمۆلئەنبیای سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئێران تەنگەی هورموزی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان داخستووە.
 

Paylas: