Cîhan
سوپای بەرگری ئیسرائیل : زیاتر لە ٧٠ هێرشی لە ڕۆژئاوا و ناوەندی ئێران دژی بنکەکانی هاوێشتنی مووشەکی بالیستی و درۆنەکان ئەنجامداوە
PeyamaKurd - سوپای بەرگری ئیسرائیل : زیاتر لە ٧٠ هێرشی لە ڕۆژئاوا و ناوەندی ئێران دژی بنکەکانی هاوێشتنی مووشەکی بالیستی و درۆنەکان ئەنجامداوە
سوپای بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا: سوپای ئیسرائیل زیاتر لە ٧٠ هێرشی لە ڕۆژئاوا و ناوەندی ئێران دژی بنکەکانی هاوێشتنی مووشەکی بالیستیکی و درۆنەکان ئەنجام داوە.
لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هێزی ئاسمانی بە ڕێنوێنی جێگری هەواڵگری، زیاتر لە ٧٠ هێرشی لە ناوەند و ڕۆژئاوای ئێران دژی دەیان ئامانجی ڕژێمی تیرۆریستی ئێران ئەنجام داوە.
ئەو ژێرخانانەی هێرشیان کراوەتە سەر، پێکهاتوون لە:
بنکەکانی هاوێشتن و کۆگاکردنی مووشەکی بالیستیکی کە هەڕەشەن بۆ سەر دەوڵەتی ئیسرائیل،
کۆگاکانی درۆنی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران و بنکەکانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی.