TR KU SO
FB X
Cîhan

سوپای پاسداران بە نەخشەیەكی نوێ لە ھورموز ھەڕەشە دەكات

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 22 Mayıs 2026 05:53

PeyamaKurd - سوپای پاسداران بە نەخشەیەكی نوێ لە ھورموز ھەڕەشە دەكات
 

دەستەی بەڕێوەبردنی گەرووی هورموزی سەر بە ئێران، نەخشەیەکی بڵاو كردەوە، تێیدا مەودای تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووەکە دیاری دەکات.

بەگوێرەی نەخشەكە، مەودای چاودێرییەکە هێڵی نێوان کۆتایی دوورگەی "قیشم لە ئێران و ئوم قەیوین لە ئیمارات"، هەروەها نێوان "چیای موبارەکە لە ئێران و باشووری فوجەیرە لە ئیمارات" دەگرێتەوە.

هاوکات "رۆیتەرز" ئاشکرای کردووە، سوپای پاسداران مەرجی نوێی بۆ ئەو کەشتیانە داناوە كە دەیانەوێت لە گەروووەکە تێپەڕبن، لەوانە؛ پێشکەش کردنی "بەڵگەنامەی ئینتیما" بۆ سەلماندنی ئەوەی کەشتییەکان پەیوەندییان بە ئەمریکا و ئیسرائیلەوە نییە، چاوەڕوانیکردن بۆ ماوەی هەفتەیەک بۆ وەرگرتنی ووڵامی داواکارییەکان، لەگەڵ پێدانی رسوماتێک کە هەندێکیان لە ١٥٠ هەزار دۆلار تێدەپەڕێت.

ڕۆیتەرز ھەروەھا ڕایگەیاندووە، لە میکانیزمە نوێیەکەدا ئەولەویەت دراوە بەو کەشتیانەی پەیوەندییان بە ڕووسیا و چین ەوە هەیە، هەروەها ئەو ووڵاتانەی دەیانەوێت کەشتییەکانیان تێپەڕێت دەبێت پەیوەندی بە وەزیری دەرەوەی ئێران ەوە بکەن.
 

Paylas: