Cîhan
سێنتكام : گه‌مارۆی ده‌ریایی سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێرانمان هه‌ڵگرت
PeyamaKurd - سێنتكام : گه‌مارۆی ده‌ریایی سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێرانمان هه‌ڵگرت
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگەیاند; "پێنجشەممە هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکان، به فه‌رمانی سەرۆک، گەمارۆی سەر تەواوی هاتووچۆی دەریایی بۆ ناوەند و دەرەوەی بەندەرەکان و ناوچە کەنارئاوییەکانی ئێرانیان هەڵگرت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووە "هێزەکانی ئەمریکا ڕێگری لە تێپەڕبوونی کەشتییەکان بۆ بەندەرەکانی ئێران یان لە به‌نده‌ره‌كانه‌وه ناکەن. تەواوی هەوڵەکانی ھێزەكانی ویلایەتە یەکگرتوەکان بۆ جێ بەجێ کردنی گەمارۆوەکە ڕاگیراون."
ھەروەھا ڕایگەیاندووە; کەشتییە دەریایی یە گه‌وره‌كانمان لە ناوچەکەدا دەمێننەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە پابه‌ندبوونی ته‌واوه‌تی به سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی ڕێککەوتنەکه و جێ بەجێ كردن و كارپێكردنیان.