TR KU SO
FB X
Cîhan

سێنتکام : ئۆپراسیۆنی "تووڕەیی حەماسی" لە حەفتەی چوارەمە و پڕۆسەکە بەپێی پلان یان تەنانەت خێراتریش لە پلانەکە بەڕێوەدەچێت

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 27 Mart 2026 05:23

PeyamaKurd - سێنتکام : ئۆپراسیۆنی "تووڕەیی حەماسی" لە حەفتەی چوارەمە و پڕۆسەکە بەپێی پلان یان تەنانەت خێراتریش لە پلانەکە بەڕێوەدەچێت

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکام) لە نوێترین زانیاری سەبارەت بەئۆپراسیۆنی "تووڕەیی حەماسی" ڕایگەیاند کە ئەم هەڵمەتە چووەتە حەفتەی چوارەمەوە و پڕۆسەکە بەپێی پلان یان تەنانەت خێراتریش لە پلانەکە بەڕێوەدەچێت.

بە ووتەی براد کوپێر، فەرماندەی ئەم ناوەندە، هێزەکانی ئەمریکا تا ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزار ئامانجی سەربازییان پێکاوە و زیاتر لە ١٠ هەزار هێرشی ئاسمانیان لە ئاسمانی ئێران دا ئەنجام داوە.

ناوبراو هەروەها باسی لە پاراستنی باڵادەستی ئاسمانی ئەمریکا و ڕۆڵی کاریگەری بۆمب هاوێژە جۆری B-52 لەم ئۆپراسیۆنەدا کرد.

کوپێر جەختی کردەوە کە زیاتر لە دوو لەسەر سێی دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی مووشەک، دڕۆن و کەرەستە دەریایی یەکانی کۆماری ئیسلامی تێک شکێندراون یان زیانیان بەرکەوتووە.

هەروەها ٩٢ لەسەدی کەشتییە شەرکەرە گەورەکانی ئێڕان لەناوچوون و هاویشتنی مووشەک و دڕۆنەکانیش زیاتر لە ٩٠ لەسەد کەمی کردووە.
 

Paylas: