سێنتکام : ٧ هەزار ئامانجمان لە ئێران پێکاوە
PeyamaKurd - سێنتکام : ٧ هەزار ئامانجمان لە ئێران پێکاوە
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاندووە کە تا ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەشەمە، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی دژی پێگەکانی کۆماری ئیسلامی، زیاتر لە ٧ هەزار ئامانجی بۆردومان کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سێنتكام زیاتر لە ٦ هەزار و ٥٠٠ فڕینی جەنگی ئەنجام داوە و زیاتر لە ١٠٠ بەلەمی سەر بە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی زیانیان پێگەیشتووە یان بەتەواوی تێک شکێندراون.
سێنتكام ئامانجی ئەم هێرشانەی بۆ لاوازکردنی ژێرخانە سەربازییەکان و توانای ئۆپراسیۆنی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران گەڕاندووەتەوە.
بە ووتەی سێنتکام، ئامانجی ئەم هێرشانە بریتی بوون لە: "ناوەندەکانی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵ، بنکەی ئیتلاعاتی و بیناکانی سەر بە سوپای پاسداران، کەشتی و ژێردەریایی یەکانی هێزی دەریایی، سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی، دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالستیک و دڕۆن و کۆگاکانی تەقەمەنی، بنکەکانی مووشەکی زەوی بۆ ئاسمان و ژێرخانەکانی پشتیوانی نیزامی".