Cîhan
سێنتکام : کۆماری ئیسلامی کۆنترۆڵی بەسەر گەرووی هورموزدا نییە
PeyamaKurd - سێنتکام : کۆماری ئیسلامی کۆنترۆڵی بەسەر گەرووی هورموزدا نییە
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە "پشکنینێكی ڕاستییەکان"دا كاردانەوەی بە بانگەشەی میدیای حكوومەتی ئێران سەبارەت بە دیاری كردنی ڕێگای تێپەڕبوونی کەشتییەکان بە گەرووی هورموزدا نیشان دا.
میدیاكانی حكوومەتی کۆماری ئیسلامی بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە تێپەڕین بە گەرووی هورموزدا تەنیا بەو ڕێگایانەدا دەبێت کە ئێران دیاری کردووە.
سێنتکام ئەو بانگەشەیەی ڕەت کردەوە و نووسیویەتی کۆماری ئیسلامی کۆنترۆڵی بەسەر گەرووی هورموزدا نییە. بەووتەی ئەو فەرماندەییە، لە سەرەتای مانگی مەی یەوە، هێزەکانی ئەمریکا هاوکاری زیاتر لە٨٠٠ کەشتی بازرگانی و ٣٨٠ میلیۆن بەرمیل نەوتی خاویان كردووە كە بە سەرکەوتوویی بەم ڕێڕەوی بازرگانییە نێودەوڵەتییە گرینگەدا تێـپەڕ بن.