TR KU SO
FB X
Cîhan

سەبری ئەمریکا لە بەرامبەر دواکەوتنی کۆماری ئیسلامی تەواو دەبێت

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 11 Mayıs 2026 04:41

PeyamaKurd - سەبری ئەمریکا لە بەرامبەر دواکەوتنی کۆماری ئیسلامی تەواو دەبێت

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئێپوك ئیسرائیل، بەرپرسانی باڵای سیاسی لە ئورشەلیم دەڵێن; ئەمریکا لە بەرامبەر دواکەوتنی کۆماری ئیسلامی لە ووڵام دانەوەی پێشنیارەکەی واشینتۆن، خەریكە سەبری نامێنێت، ووڵام دانەوەیەك کە بڕیار بوو تا کۆتایی هەفتەی ڕابردوو پێشکەش بکرێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە کە ڕەنگە واشنتۆن بگەڕێتەوە بۆ "پرۆژەی ئازادی پڵەس" كە تا ئێستا ووردەکارییەکانی ڕانەگەێندراوە.

ھاوكات واشینتۆن داوای لە قەتەر کردووە جارێکی دیکە نێوەندگیری لە نێوان ئەمریکا و تاران بکات، دوای ئەوەی هەوڵەکانی پاکستان بۆ وەرگرتنی ووڵامێکی ڕوون لە تاران شکستی هێنا. بە پێی ڕاپۆرتی ئێپوك، پاکستان هێشتا بە فەرمی لە پڕۆسەی نێوەندگیری دا بەشدارە، بەڵام لە پشتی پەردەوە، قەتەر بە شێوەیەکی چالاکانە ڕاوێژ لەگەڵ ئێران دەکات.

لە ئورشەلیم نیگەرانییەكان ڕوو لە زیادبوونە سەبارەت بەوەی ئەمریکا لەبری پێداگری لە تەسلیم بوونی تەواوی ئێران، بە جۆرێک لە سازان لەگەڵ تاران ڕازی بێ.
 

Paylas: