سەرۆکوەزیرانی پێشووتری قەتەر: ئێران وا بە ئاسانی دەست بەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی نابێت و ئەزموونی ئۆکراینی لەبەرچاوە
PeyamaKurd - سەرۆکوەزیرانی پێشووتری قەتەر: ئێران وا بە ئاسانی دەست بەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی نابێت و ئەزموونی ئۆکراینی لەبەرچاوە
شێخ حەمەد بن جاسم بن جابر ئال سانی، لە نوێترین شیکاری دا بۆ تێڕوانینی تاران دەربارەی ململانێیە ئەتۆمییەکانی، چەند خاڵێکی هەستیار دەخاتە ڕوو:
• تەکنیکی کات کوشتن: ئێرانییەکان فێری ئەوە بوون بچنە ناو دانووستانەوە و تێیدا سەرکەوتوو بن لە دواخستنی کات و درێژەدان بە پڕۆسەکە تا بێ کۆتایی؛ هەندێک جار "فێڵ نەکردن" خۆی جۆرێکە لە فێڵ.
• گرینگی سەروەری : ئێران ئامادە نییە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بە خۆڕایی بداتە ئەمریکا، چوونکە وەک پرسێکی مان و نەمان و سەروەری نیشتمانی سەیری دەکەن.
• وانەی ئۆکراین : بەرپرسێکی ئێرانی پێی ووتم : "ئۆکراین چەکە ئەتۆمییەکانی ڕادەست کرد و تەماشا بکەن چی لێ بەسەر هات"؛ تاران ئەم ئەزموونە وەک هۆشدارییەک دەبینێت.
• هاوسەنگی ناوچەیی : ئێران دەبینێت ئیسرائیل و پاکستان خاوەنی چەکی ئەتۆمین، بۆیە هەرچەندە بڵێن نامانەوێت، بەڵام بۆچوونی من وایە لە کۆتایی دا (دوای چەند ساڵێکی تر بێت یان ٢٠ ساڵ) دەگەنە ئامانجەکەیان و دەبنە خاوەنی.