سەرۆکی مووساد : زانیاری بەنرخمان لە ناوخۆی ئێران ەوە دەستکەوت
PeyamaKurd - سەرۆکی مووساد : زانیاری بەنرخمان لە ناوخۆی ئێران ەوە دەستکەوت
♦️دەیڤید بارنیا، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ئیسرائیل، مووساد، ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنەکانی دەزگاکە لە ئێران و لوبنان سنوورەکانی بەزاندووە و زانیاری بەنرخیان دەست کەوتووە.
ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ووتی : مووساد لە هەستیارترین بوارەکانی نهێنی لە ئێران و لوبنان “دەستکەوتی هەواڵگری ستراتیژی و تاکتیکی” بەدەست هێناوە و توانای ئۆپەراسیۆنی نوێ و بێوێنەی لە ناوخۆی ووڵاتانی ئامانج دا نیشان داوە.
بارنیا هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە مووساد لە دامەزراوەیەکەوە گۆڕاوە کە گرینگی بە ئۆپراسیۆنە نهێنییەکانی نێوان شەڕەکان دەدات بۆ "رێکخراوێکی شەڕئەنگێز و چالاک لە کاتی جەنگ دا". به ووتەی ناوبراو ئەم گۆڕانکارییه له ئۆپڕاسیۆنه کانی دژ به ئێران و لوبنان دیار بوو و له سەر بنەمای درووستکردنی یەکەی نوێ و توانای تایبەت و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو و داهێنان له ئاسته جیاجیاکاندا بوو.
لە هەمان کاتدا سەرۆکی مووساد جەختی لە پێویستی پاراستنی تواناکانی ئۆپراسیۆن کردەوە کە پشت بە سەرچاوە مرۆیی یەکان دەبەستن بۆ ئەنجامدانی ئەرکی تایبەت.