TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا : ئێستا کاتی ئازادی ئێران ە

📅 02 Mart 2026 08:46
سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا : ئێستا کاتی ئازادی ئێران ە

دوابەدوای کوژرانی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا نووسیویەتی: "کۆتایی هاتنی ئایەتوڵڵاکان دەبێت هێمای کۆتایی دەسەڵاتداریی دیکتاتۆرەکانی ئێران بێت، دوای ٤٧ ساڵ، ئێستا کاتی ئازادی ئێران گەیشتووە".

ڕۆبێرتۆ مێتسۆلا سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا، یەکشەممە لەبارەی تاوانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەژێر فەرمانی عەلی خامنەیی نووسیویەتی: "هەموو ئەوانەی کوژران، لە سێدارە دران، منداڵانی ستەم لێکراو، دایکانی جەرگ سووتاو و هەموو ئەو کەسانەی کە ناچار بوون ماڵەکانیان بەجێ بێڵن و کۆچ بکەن، ئێستا کاتی ئازادییە".

مێتسۆلا بە ئاماژەدان بە ناوی ژینا ئەمینی نووسیویەتی : "بۆ بەندکراوانی سیاسی ژێر ئەشکەنجە، بۆ ژینا ئەمینی و هەموو ئەو کەسانەی لەو شۆڕشەدا بەشدارییان کرد، ئێستا کاتی ئازادییە".
 

Paylas: