TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرەڕای هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل؛ لانیکەم ١٧٩ هاووڵاتی لە ئێران دەست بەسەر کران

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 21 Mart 2026 04:14

PeyamaKurd - سەرەڕای هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل؛ لانیکەم ١٧٩ هاووڵاتی لە ئێران دەست بەسەر کران


ئاژانسی هەواڵی هەرانا بڵاوی کردووەتەوە کە دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، بە تۆمەتی ناردنی وێنەی شوێنە هەستیارەکان بۆ دەزگا هەواڵگرییەکانی دەرەوەی ووڵات نزیکەی ۱۷۹ کەسیان دەست بەسەر کردووە. 

ناوەندی ئێتلاعاتی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کرمان ڕایگەیاند کە هاووڵاتییەک لەو پارێزگایە بە تۆمەتی چالاکی لە تۆڕە کۆەڵایەتییەکان و تێکدانی ئاسایشی گشتی دەست بەسەر کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی هەرانا کە لە ئاژانسی هەمشەهری وەریگرتووە، ناوەندی ئیتلاعاتی سوپا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەێندراوێک ئاشکرای کردووە کە ١٧٨ کەس دەست بەسەر کراون.

لەم ڕاگەێندراوەدا بانگەشەی ئەوە کراوە کە دەست بەسەرکراوەکان لە ڕێگەی ناردنی وێنە و شوێنی جوگرافی (Location) پەیوەندیدار بە ناوەندەکانی مانگی سوور، بازگەکان و شوێنە هەستیارەکانی تر، هاوکارییان لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەو ووڵاتانەدا کردووە کە لە شەڕدان لەگەڵ ئێران، لەوانە ئیسرائیل و ئەمریکا.

هەروەها لە بەشێکی تری ئەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە دەست بەسەرکردنی ژمارەیەک لە کەسانی بیانی کراوە. 

بەپێی بانگەشەی سوپا، ئەم کەسانە دەستیان بە کەرەستەی سەربازی و تەکنیکی گەیشتووە، لەوانە: چەک، ئامێری دیاریکردنی شوێن (GPS)، ئامێرە تایبەتەکانی پەیوەندی کردن و دراوی بیانی، کە لە کاتی دەست بەسەرکردنیان دا دەستیان بەسەردا گیراوە.
 

Paylas: