TR KU SO
FB X
Cîhan

عێراق : ئەگەر پشکی نەوتمان زیاد نەکرێت، سەرجەم بژاردەکان تاوتوێ دەکەین لەوانە کشانەوە لە ئۆپێک

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 26 Haziran 2026 05:25

PeyamaKurd - عێراق : ئەگەر پشکی نەوتمان زیاد نەکرێت، سەرجەم بژاردەکان تاوتوێ دەکەین لەوانە کشانەوە لە ئۆپێک

 لێپرسراوێکی باڵا لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئاژانسی "ڕۆیتەرز"ی ڕاگەیاندووە، ئەگەر پشکی ووڵاتەکەیان لە بەرهەمهێنانی نەوتی ڕێکخراوی ئۆپێک بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد نەکرێت، عێراق ناچار دەبێت سەرجەم بژاردە بەردەستەکانی بەردەمی تاوتوێ بکات.

📌 بەپێی زانیارییەکان، لێپرسراوانی عێراق پێشتر بژاردەی کشانەوەیان لە ڕێکخراوی ئۆپێک تاوتوێ کردووە، بەڵام پلانی ئێستایان مانەوەیە بەو مەرجەی پشکێکی بەرزتر بۆ هەناردەکردنی نەوت بەدەست بهێنن.

📌 عێراق یەکێکە لە پێنج ووڵاتە دامەزرێنەرەکەی ئۆپێک و کشانەوەی لەم ڕێکخراوە وەک گورزێکی بەهێز بۆ ئۆپێک دادەندرێت.

📌 هاوکات عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، بە فەرمی داوا لە ڕێکخراوی ئۆپێک دەکەن پشکی هەناردەکردنی نەوتی ووڵاتەکەیان بۆ زیاد بکرێت.
 

Paylas: