Cîhan
عێراقچی : مەراسیمی بەڕێکردنی تەرمی خامنەیی لە شارە پیرۆزەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت
PeyamaKurd - عێراقچی : مەراسیمی بەڕێکردنی تەرمی خامنەیی لە شارە پیرۆزەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی عێراق، مەراسیمی بەڕێ کردنی تەرمی عەلی خامنەیی لە چەند ناوچەیەکی ئەو ووڵاتە بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ووتەکانی عێراقچی، مەراسیمەکە لە شاری بەغدا هەروەها لە شارە پیرۆزەکانی کەربەلا و نەجەف ئەنجام دەدرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەکی باڵای بۆ سەرپەرشتی کردنی مەراسیمەکە پێکهێناوە و کۆبوونەوەی کۆتایی بۆ دیاری کردنی ڕێکارەکان ئەنجام دەدرێت.
عەلی خامنەیی، ڕابەری پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران لە 28ی شوبات لە هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل دا گیانی لەدەست دا.