Cîhan
عەبدۆلفەتاح سیسی پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی دەکات
PeyamaKurd - عەبدۆلفەتاح سیسی پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی دەکات
عەبدۆلفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر، لە ڕێگەی نامەیەکی فەرمی یەوە پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی کرد بەبۆنەی دەست بەکاربوونی وەک سەرۆک کۆماری نوێی عێراق و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نیشتمانییەکانی دا بۆ خواست.
سەرۆکی میسر لە نامەکەی دا ئاماژەی بەوە کردووە کە هەڵبژاردنی نزار ئامێدی گوزارشت لە متمانەی گەلی عێراق دەکات بۆ سەرکردایەتی کردنی ووڵات لە قۆناغی داهاتوودا.
هەروەها جەختی لە گرینگی ئەزموونی ناوبراو کردووەتەوە بۆ بەهێزکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و خزمەتکردنی هاووڵاتیان.
لە بەشێکی تری نامەکەدا، سیسی پەرۆشی ووڵاتەکەی نیشانداوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکاری هاوبەشی نێوان قاهیرە و بەغدا، بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.