Cîhan
عەلی زەیدی فەرمانێکی گرینگ سەبارەت بە چەند لێکۆڵینەوەیەک ڕادەگەێنێت
PeyamaKurd - عەلی زەیدی فەرمانێکی گرینگ سەبارەت بە چەند لێکۆڵینەوەیەک ڕادەگەێنێت
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاری داوە لێكۆڵینەوە لە ژمارەیەك گرێبەستی گرینگی وەزارەت و دامەزراوە حكوومییەكان بكرێت، دەشڵێت، ئەو بڕیارەی بە مەبەستی پاراستنی سامانی گشتی و رووبەڕوبوونەوەی گەندەڵییە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراقیش لە راگەێندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو هەنگاوەی زەیدی لە چوارچێوەی جێ بەجێ كردنی كارنامەی حكوومەت و پاراستنی سامانی گشتییە و لایەنە چاودێری و پەیوەندیدارەكانی راسپاردووە بەزووترین كات لێكۆڵینەوە لەو گرێبەستانەی پێشتر بكەن وەزارەتەكان واژوویان كردوون، بۆئەوەی بزانرێت تا چەند لەگەڵ یاسا و رێنمایی یەكاندا دەگونجێن و بەرژەوەندی گشتییان پاراستووە.
راشی گەیاندووە، دەبێت ئەو لایەن و كەسانە دەستنیشان بكرێن كە بەهۆی كەمتەرخەمی یان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی زیانیان بە سامانی گشتی گەیاندووە، بڕیاریشدراوە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بە زووترین كات رادەستی دادگا بكرێن، بۆئەوەی رێكاری یاسایی بەرانبەر سەرپێچی كاران بگیرێتەبەر و سامانی گشتی بپارێزرێت.