TR KU SO
FB X
Cîhan

فاكس نیووز : موجتەبا خامنەیی لە ترسی گیانی سێ مانگە لە حەشارگەدا دەژی

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 22 Mayıs 2026 06:00

PeyamaKurd - فاكس نیووز : موجتەبا خامنەیی لە ترسی گیانی سێ مانگە لە حەشارگەدا دەژی
 

ئاژانسی هەواڵی "فاکس نیووز" لە ڕاپۆرتێک دا لە زاری "عومەر محەممەد"، شارەزای دژەتێرۆر بڵاوی کردووەتەوە کە موجتەبا خامنەیی نزیکەی سێ مانگە لە حەشارگەدا دەژی؛ شێوازێک کە ساڵانی کۆتایی ژیانی ئۆسامە بن لادەن، ڕێبەری پێشووی ئەلقاعیدە وەبیر دەهێنێتەوە.

ئەم شارەزایەی بواری دژەتیرۆر بە فاکس نیووزی ڕاگەیاندووە: "ئەمریکا ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ناچار کردووە بە تەواوی لەبەر چاو ون بێت، ڕێک وەک ئەو شێوازەی بن لادەن بۆ ماوەی دە ساڵ لە ئەبۆت ئاباد پەیڕەوی دەکرد."

ناوبراو ڕوونی کردووەتەوە کە بن لادەن لە ئەبۆت ‌ئاباد بەبێ هیچ پەیوەندییەکی تەلفۆنی و ئامێرە پەیوەندییەکان دەژیا و گواستنەوەی پەیامەکانی تەنیا بە دەست و لە ڕێگەی دوو نێردراوی جێگەی متمانەوە دەكرا.

بە ووتەی ئەو شارەزایە، ئەو وانەیەی تاران لە ئەبۆت‌ ئابادەوە فێری بووە ئەوەیە کە ئارامترین حەشارگە ئەشکەوتە دوورەدەستەکان نین، بەڵکوو کۆمەڵگەیەکی دیواربەندکراوە لە ناو شارێکی سەربازی دا.

بە وتەی ئەو شارەزایە، بن لادەن تەنیا یەک کیلۆمەتر لە گرنگترین ئەکادێمیای سەربازیی پاکستانەوە دوور بوو و لە پشتی دیوارە بەرزەکانەوە خۆی شاردبووەوە؛ بە بڕوای ئەو، نموونەی هاوشێوە لە ئێراندا دەکرێت حەشارگە ژێرزەمینییەكانی تەنیشت بنکەکانی سپای پاسداران بن.
 

Paylas: