TR KU SO
FB X
Cîhan

فاکس نیووز : ئامادەنەبوونی سەرکردەکانی جیهان لە بەخاکسپاردنی ڕابەری باڵای ئێران خامنەیی ، نیشانەی گۆشەگیری ئێران ە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 04 Temmuz 2026 03:20

PeyamaKurd - فاکس نیووز : ئامادەنەبوونی سەرکردەکانی جیهان لە بەخاکسپاردنی ڕابەری باڵای ئێران خامنەیی ، نیشانەی گۆشەگیری ئێران ە

کاناڵی "فاکس نیووز" لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند، ئامادەنەبوونی سەرکردە و بەرپرسە باڵاکانی زلهێزەکانی جیهان لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی دا، نیشانەیەکی ڕوونی گۆشەگیری پەرەسەندووی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دایە.

ئەم میدیایە نووسیویەتی کە تەنیا ژمارەیەک لە بەرپرسانی عێراقی و سەرۆککۆماری گورجستان لەم ڕێوڕەسمەدا بەشدارن و هیچکام لە زلهێزەکانی جیهان نوێنەرێکی باڵایان نەناردووە.

عومەر محەممەد، پسپۆڕی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆر بە فاکس نیووزی ڕاگەیاندووە، ئەم ئامادەنەبوونە بەربڵاوە نیشانی دەدات ئەو حکوومەتەی خۆی وەک تەوەری هەژموونی ناوچەکە دەناساند، ئێستا تەنانەت لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ڕێبەرەکەشیدا، لە پشتگیری نێودەوڵەتی بێبەشە.

Paylas: