TR KU SO
FB X
Cîhan

قالیباف : گەرووی هورموز تەنیا بە مەرج و ڕێکاری ئێران دەکرێتەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 10 Temmuz 2026 04:20

PeyamaKurd - قالیباف : گەرووی هورموز تەنیا بە مەرج و ڕێکاری ئێران دەکرێتەوە

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، پێنجشەممە ڕایگەیاند، گەرووی هورموز تەنیا بەپێی ڕێکاری ئێران دەکرێتەوە.

قالیباف لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی ئاڕاستەی ئەمریکا کرد و نووسیویەتی: "بە ڕاشکاوی دەڵێم: ئەگەر هێرش بکەن، هێرشتان دەکرێتە سەر." ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە ئەمریکا تێ بگات چی دیکە هەڕەشە و شکاندنی بەڵێنەکان بێ باج تێناپەڕێت.

لێدوانکەی قالیباف دوای لێدوانەکەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا دێت كە چوارشەممە ڕایگەیاند فەرمانی داوە هێرشی نوێ بکرێتە سەر ئێران. ترامپ هۆشداری دابوو، ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە ڕێگری کردن لە کەشتییەکان لە گەرووی هورموز، ڕووبەڕووی دەرەنجامی زۆر خراپتر دەبێتەوە.

Paylas: