Cîhan
قه‌رارگای خاته‌مۆلئه‌نبیای ئێران هۆشداری ده‌داته ئیسرائیل : ووڵامی تووندی هێرشه‌كانتان بۆ سه‌ر لوبنان ده‌ده‌ینه‌وه
PeyamaKurd - قه‌رارگای خاته‌مۆلئه‌نبیای ئێران هۆشداری ده‌داته ئیسرائیل : ووڵامی تووندی هێرشه‌كانتان بۆ سه‌ر لوبنان ده‌ده‌ینه‌وه
قه‌رارگای ناوه‌ندی خاته‌مۆلئه‌نبیای ئێران، سێشه‌ممه، له ڕاگه‌ێندراوێك دا ووتی، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باشووری لوبنان ڕانه‌گرێت، ئه‌وە ده‌بێت چاوه‌ڕێی ووڵامی تووندی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ر جۆره هێرشێكی سه‌ربازی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان له‌مه‌ودوا و به‌رده‌وامیدان به داگیركردنی خاكی لوبنان له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه پێشێل كردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌مریكاو ئێران ه.
به‌قسه‌ی ئێران بڕگه‌ی یه‌كه‌می لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كۆتایی هێنانه به جه‌نگ له هه‌موو به‌ره‌كان له‌نێویشیان دا لوبنان.