كردنە ئامانجی بنكەكانی ئەمریكا لە لایەن سوپای پاسداران ەوە
PeyamaKurd - كردنە ئامانجی بنكەكانی ئەمریكا لە لایەن سوپای پاسداران ەوە
سوپای پاسداران لە ڕاگەێندراوێکدا باسی لە هێرشی ئاسمانی و دەریایی بۆ سەر هەشت بنکەی ئەمریکا لە کوەیت و بەحرەین کرد.
لەو ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە کە ژێرخانەکانی سوپای ئەمریکا لە بنکەکانی عەلەلسالمی کوەیت و ناوی پێنجەمی دەریایی لە کەنارئاوی سەلمانی بەحرەین لەلایەن یەکە دەریایی و ئاسمانییەکانی سوپای پاسداران ەوە کراونەتە ئامانج.
هەروەها لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ئەو هێرشانە لە ووڵامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر کەنارئاوەکانی باشووری ئێران کراوە.
سوپای پاسداران لەو ڕاگەێندراوەدا هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد کە ئەو کەشتییانەی بەبێ لە بەرچاوگرتنی ڕێوشوێنی دیاری کراو هاتووچۆ بکەن، دەکرێنە ئامانج.
لە دژکردەوەدا ناوەندی گشتی سوپای کوەیت ئەو هێرشانەی ڕێژیمی ئێرانی بە "دوژمنکارانە" ناو بردووە.
بەحرەین هاوشێوەی کوەیت هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر خاکی ووڵاتەکەی مەحکووم کرد و بە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ و پێشێل کردنی سەرەوەری ووڵاتەکەی لەقەڵەم داوە.