Cîhan
كوژرانی عەلی مووسا دەقدووق؛ بەرپرسی پەروەندەی جۆلان لە حیزبۆڵڵا
PeyamaKurd - كوژرانی عەلی مووسا دەقدووق؛ بەرپرسی پەروەندەی جۆلان لە حیزبۆڵڵا
سەرچاوەكانی ئێرانی نزیک لە سوپای پاسداران پشت ڕاستیان کردووەتەوە کە عەلی مووسا دەقدووق بەڕێوبەری دۆسیەی جۆلان لە حیزبوڵڵا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کوژراوە.
تا ئێستا هیچ ووردەکارییەکی وورد لەبارەی چۆنیەتی کوژرانی ئەو بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام هەمان سەرچاوەکان بە "شەهید" ئاماژەیان پێ کردووە؛ زاراوەیەک کە بەزۆری لە ئەدەبیاتی کۆماری ئیسلامی و گرووپەكانی سەر بە کۆماری ئیسلامی دا بۆ ئەو هێزانە بەکاردێت کە لە کاتی ئۆپراسیۆن یان پێکدادانی سەربازی دا کوژراون.
ناوی دەقدووق ھەروەھا لە دۆسیەكانی پەیوەست بە هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکادا هاتووە و دەوترێت دەستی بە خوێنی سەربازە ئەمریکییەکان سوور بووە.