Cîhan
لیندزی گراهام : پێ ناچێ هیچ لە هەڵسوکەوتی ڕژێمی ئێران گۆڕابێت
PeyamaKurd - لیندزی گراهام : پێ ناچێ هیچ لە هەڵسوکەوتی ڕژێمی ئێران گۆڕابێت
لیندزی گراهام دەڵێت; ئێران چەندین دەیەیە هاوکاری دارایی تیرۆریستان دەکات، هەڕەشە لە هاوپەیمانەکانمان دەکات و دروشمی ''مەرگ بۆ ئەمریکا'' دەڵێتەوە.
پێناچێ هیچ لە هەڵسوکەوتەکانی گۆڕابێت.
لە پێگەی فەرمی خۆیدا لیندزی گراھام لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاندووە کە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی هەوڵەکانی دۆناڵد ترامپ دەکات کە دەیەوێت ئێران باجی کارەکانی بدات و ئەمەش وا دەکات کە ئەمریکییەکان سەلامەت بن.
ھەروەھا لە بەردەوامیی قسەکانی دا دەڵێ; من پێم وایە دەبێت زیاتر لاوازیان بکەین و دواتر ڕێککەوتن بکەین. بەڵام ئەم سەرکردایەتییەیان ڕێککەوتنی لەگەڵ ناکرێت ئەگەر ئازاری زیاتریان نەدەین.