لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ ماکرۆن... عێراق : هێرشکردنە سەر سەروەریمان ڕەت دەکەینەوە و لێکۆڵینەوە لە کوژرانی سەربازە فەرەنسییەکان دەکەین
PeyamaKurd - لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ ماکرۆن... عێراق : هێرشکردنە سەر سەروەریمان ڕەت دەکەینەوە و لێکۆڵینەوە لە کوژرانی سەربازە فەرەنسییەکان دەکەین
🔴 نووسینگەی سوودانی : لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان کراوە.
🔴سوودانی : عێراق ئەو دەستدرێژییە ئاشکرایەی ڕەتکردەوە کە کرایە سەر سەروەرییەکەی و بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی لە حەشدی شەعبی.
🔴 سوودانی : هاوخەمی بۆ بوونی قوربانی فەرەنسی لەناو هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پارێزگای هەولێر دەربڕدرا و بەڵێنی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی درا.
🔴 نووسینگەی سوودانی : جەخت کرایەوە کە عێراق هەموو هەوڵێک دەدات بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و کۆتایی هێنان بەو شەڕەی کە فراوان بووەتەوە و هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری درێژخایەنی ناوچەکە دەکات.