TR KU SO
FB X
Cîhan

مارک ڕووتە پشتیوانی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەکات؛ “ووڵامێکی یەکلاکەرەوە پێویست بوو”

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 09 Temmuz 2026 02:23

PeyamaKurd - مارک ڕووتە پشتیوانی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەکات؛ “ووڵامێکی یەکلاکەرەوە پێویست بوو”

لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، مارک ڕووتە، سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند کە ئەم کارە بە "بەتەواوی بە پێویست" دەزانێت.

ناوبراو ووتی، کاتێک ئاگربەست ھەیە و ڕژێمی ئێران پێشێلی دەکات، بەتایبەتی دوای هێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر کەشتییەکان، پێویستە ئەمریکا ووڵامی یەکلاکەرەوە بداتەوە.

ڕووتە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پێشهاتانە نابێ کاریگەرییان لەسەر ڕەوتی کۆبوونەوەكانی ئێستا ھەبێت و پشتیوانی لە ووڵامدانەوەی ئەمریکا بۆ پێشێل کردنی ئاگربەست لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە کرد.

Paylas: