مارکۆ ڕۆبیۆ : کۆنترۆڵکردنی گەرووی هۆرمۆز لەلایەن تارانەوە قبووڵنەکراوە
PeyamaKurd - مارکۆ ڕۆبیۆ : کۆنترۆڵکردنی گەرووی هۆرمۆز لەلایەن تارانەوە قبووڵنەکراوە
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ ئیتالیا ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک کۆنترۆڵکردنی گەرووی هۆرمۆز لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە قبووڵ ناکات.
ناوبراو جەختی کردەوە کە کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی هەیە لەسەر ئەوەی نابێت تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەوان لە هەوڵی بەردەوام دان بۆ بڕینی سەرچاوە دارایی یەکانی حیزبوڵڵای لوبنان، کە وەک هێزێکی نیابەتی ڕێژیمی ئێران و ڕێگر لەبەردەم بەهێزبوونی دەوڵەتی لوبنان وەسفی کرد.
سەبارەت بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان، ڕۆبیۆ ووتی کە بڕیارە هەینی، ١٨ی بانەمەڕ، تاران ووڵامی پێشنیاری ئاشتی واشینتۆن بداتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هیوای خواست کە ووڵامەکەی ڕێژیم جیددی بێت تا ببێتە سەرەتایەک بۆ پرۆسەیەکی ڕاستەقینەی دانوستان.