Cîhan
مایک واڵتز : کۆماری ئیسلامی لەبەر بێ دەسەڵاتی بەدوای ڕێککەوتن دا دەگەڕێت
PeyamaKurd - مایک واڵتز : کۆماری ئیسلامی لەبەر بێ دەسەڵاتی بەدوای ڕێککەوتن دا دەگەڕێت
مایک واڵتز، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند دۆناڵد ترامپ بە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی، هاوکێشەی گەرووی هۆرمۆزی پێچەوانە کردووەتەوە و ڕێژیمی ئێرانی خستووەتە دۆخێکی نالەبارەوە.
واڵتز جەختی کردەوە کۆماری ئیسلامی بەهۆی داڕمانی بەهای تمەن، نەمانی پاشکەوتی دراوی بیانی و پەککەوتنی هەناردەی نەوت، ئێستا لەوپەڕی بێ دەسەڵاتی دا هەوڵی گەیشتن بە ڕێککەوتن دەدات.
بە ووتەی واڵتز، تاران گەیشتووەتە ئاستێک کە توانای دابین کردنی مووچەی هێزە سەربازییەکان و فەرمانبەرانی دەوڵەتی نەماوە.