TR KU SO
FB X
Cîhan

موجتەبا خامنەیی : ئەو بەرپرسانەی لەلایەن رابەری شەهیدەوە دانراون؛ با بەردەوام بن پێویستیان بە فەرمانی نوێ نییە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 17 Mart 2026 08:50

PeyamaKurd - موجتەبا خامنەیی : ئەو بەرپرسانەی لەلایەن رابەری شەهیدەوە دانراون؛ با بەردەوام بن پێویستیان بە فەرمانی نوێ نییە


رابەری نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێك دا، كاركردنی بەرپرسانی ئێرانی درێژكردەوە، بەتایبەتی بۆ ئەوانەیان كە لەلایەن باوك یەوە فەرمانی دەست بەكاربوونیان بۆ دەرچووە.
- دەقی پەیامەكەی:
 بە ناوی خودای گەورە
دوابەدوای پرسیاری بەشێک لە بەڕێوبەران و بەرپرسانی ئەو دامەزراوانەی کە ڕاستەوخۆ لەلایەن ڕێبەری شەهید (قدّس الله نفسه الزّکیّه)ەوە ڕاسپێردراون، لێرەوە ڕایدەگەێنم کە هیچ کامیان لە ئێستادا پێویستیان بە نوێ کردنەوەی فەرمانەکانیان نییە و پێویستە لەسەر بنەمای ئەو ڕێکار و سیاسەتانەی کە لە ماوەی ژیانی دا وەریان گرتووە، بەردەوام بن لە کارکردن.
سەرکەوتن هەموو لایەک لە جێبەجێ کردنی بەرپرسیارییەتییەکانیان لە خودای گەورە داواکارم.

Paylas: