TR KU SO
FB X
Cîhan

ناردنی دوو کەشتی بۆ پاراستنی ئاسایشی گەرووی هورمز لە لایەن ئیتالیاوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 18 Mayıs 2026 05:48

PeyamaKurd - ناردنی دوو کەشتی بۆ پاراستنی ئاسایشی گەرووی هورمز لە لایەن ئیتالیاوە
 

ئیتاڵیا دوو کەشتی مینلابەری بە ناوەکانی "کرۆتۆنی" و "ریمینی" بەرەو ناوچەیەکی نزیک لە گەرووی هورمز بەڕێ کردووە.

مەبەست لە ناردنی ئەم کەشتییانە دابین کردنی ئاسایشی کەشتیوانی و ئامادەکارییە بۆ بەشداری کردن لە ئەرکە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچەکەدا.

کەشتییەکان لە دوورگەی سیقڵییەوە بەڕێکەوتوون و بە نۆکەندی سوێس و دەریای سووردا تێدەپەڕن تا دەگەنە جیبووتی و پاشان ناوچەی مەبەست.

بۆ ئەوەی سوپای ئیتاڵیا بە فەرمی بەشداری لەم ئەرکە نێودەوڵەتییەدا بکات، پێویستە حکوومەت ڕەزامەندی پەرلەمانی ووڵاتەکەی وەربگرێت.

 

Paylas: