نزار ئامێدی : پشتیوانی لە دەست پێشخەرییەکەی قەیس خەزعەلی دەکەین بۆ کۆنترۆڵ کردنی چەک لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا
PeyamaKurd - نزار ئامێدی : پشتیوانی لە دەست پێشخەرییەکەی قەیس خەزعەلی دەکەین بۆ کۆنترۆڵ کردنی چەک لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا
نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لە هەنگاوەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و دەستپێشخەرییەکەی عەسائێبی ئەهلی حەق دەکات بۆ بەهێزکردنی سەروەری دەوڵەت.
سەرۆککۆمار لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پێشوازی لەو هەڵوێست و هەنگاوانە دەکەن کە لە کۆبوونەوەی "چوارچێوەی هەماهەنگی"دا هاتوون بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و بەهێزکردنی سەروەرییەکەی.
هەروەها بە فەرمی پشتیوانی خۆی بۆ دەست پێشخەرییەکەی شێخ قەیس خەزعەلی دەردەبڕێت، کە پەیوەستە بە جیابوونەوەی پەیوەندییەکانیان لە پێکهاتەکانی حەشدی شەعبی و جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی چەک تەنها لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا بێت.
نزار ئامێدی جەخت لەوە دەکاتەوە کە شکۆی دەوڵەت تەنها لە دامەزراوە دەستووری و یاسایی یەکانی دا بەرجەستە دەبێت.