TR KU SO
FB X
Cîhan

نوێترین لێدوانی دۆناڵد ترامپ

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 07 Nisan 2026 05:17

PeyamaKurd - لێدوانی نوێی دۆناڵد ترامپ

▪️دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند: پەیوەندیمان لەگەڵ کوردەکانی هەرێمی کوردستان زۆر باشە ، دڵخۆشین کە هەناردەی نەوتیان دەست پێکردوەتەوە بۆ بازارەکانی جیهان.

▪️هەروەها ڕایگەیاند : دەمەوێت کوردەکان لەم شەڕە دوور بکەونەوە، بۆ ئەوەی شتی خراپ روونەدات.

▪️پێشتر دەمانزانی و ئێستاش دەیڵێینەوە ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت شتێک نامێنێت بەناوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بۆیە ئێران هەرگیز نابێتە خاوەن چەكی ناوەکی.
سەرچاوەی چەکی ئەتۆمی ئێرانمان بە بۆمبە ناوازەکانمان لەناوبرد.

▪️خاڵی لەپێشینەمان کردنەوەی گەرووی هورمزە.

▪️من ٨ جەنگم کۆتایی پێ هێنا، دڵخۆش نیم بەم جەنگە بەڵام دەبوو بکرابایە.

▪️هەرچی پردی ئێران و کەرتی ووزەیان هەیە لە کاتژمێر ١٢ی سبەی شەو کۆتایی یان پێدێت ئەگەر ڕێککەوتن نەکەن. دوای وادەکەم بە ٤ کاتژمیر تەواوی ژێرخانی ئێران وێران دەکەین.
 

Paylas: