Cîhan
نیۆیۆرک تایمز : ئێران مووشەکەکانی دەگوازێتەوە بۆ ژێر زەوی و پێگە لێدراوەکانی چالاک کردووەتەوە
PeyamaKurd - نیۆیۆرک تایمز : ئێران مووشەکەکانی دەگوازێتەوە بۆ ژێر زەوی و پێگە لێدراوەکانی چالاک کردووەتەوە
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێک دا بڵاوی کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئێستادا سەرقاڵی گواستنەوە و جێگیرکردنی مووشەکەکانیەتی لە دامەزراوە ژێرزەوینییەکان دا و هاوکات پێداچوونەوە بە تاکتیکە سەربازییەکانی دا دەکات بۆ ئامادەکاری لە ئەگەری دەست پێکردنی قۆناغێکی نوێی پێکدادانەکان
ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە کە تاران لە ماوەی ئاگربەستەکەدا دەیان بنکەی موشەکیی چالاک کردووەتەوە کە پێشتر لە هێرشەکاندا کرابوونە ئامانج
هێزە چەکدارەکانی ئێران ژمارەیەکی زۆر مووشەکی بالیستییان لەناو ئەشکەوتەکان و ناوەندە سەربازییە پارێزراوەکاندا کۆگاکردووە و گۆڕانکارییان لە ستراتیژی سەربازی خۆیان دا کردووە