نیۆیۆرک تایمز : ترامپ چەند پلانێکی بۆ لێدانی ئێران پێ گەیشتووە
PeyamaKurd - نیۆیۆرک تایمز : ترامپ چەند پلانێکی بۆ لێدانی ئێران پێ گەیشتووە
ڕۆژنامەی "نیۆیۆرک تایمز"ی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لەلایەن یاریدەدەرەکانییەوە چەند پلانێکی بۆ لێدانی ئێران پێ گەیشتووە. پلانەکان بریتین لە ئەنجام دانی هێرشی سەربازی و ناردنی هێزی تایبەت بۆ ناوخۆی ئێران بە مەبەستی بە ئامانج گرتنی کەرەستە ئەتۆمییەکان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، یەکێکی دیکە لە بژاردەکان بریتییە لە بەکارهێنانی هێزی تایبەت بۆ کۆنترۆڵ کردنی "دوورگەی خارگ"، لەگەڵ ئەگەری بۆردومان کردنی چڕی بنکە سەربازییەکان و ژێرخانەکانی ئێران. باسی لەوەش کردووە، ترەمپ هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر جێ بەجێ کردنی ئەم هەنگاوانە نەداوە.
لەم بارەیەوە ترامپ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی دا هۆشداری داوەتە تاران و ڕایگەیاندووە : "سەبرم بەرەو نەمان دەچێت و دەبێت ئێران بگاتە رێککەوتن.”