نیۆیۆرک پۆست : تا مەرجەکانی ئەمریکا جێ بەجێ نەکرێن، ٦ میلیارد دۆلارەکەی ئێران ئازاد ناکرێت
PeyamaKurd - نیۆیۆرک پۆست : تا مەرجەکانی ئەمریکا جێ بەجێ نەکرێن، ٦ میلیارد دۆلارەکەی ئێران ئازاد ناکرێت
قەتەریش پێدانی ٦ میلیارد دۆلار پارەی بلۆککراو بە ڕێژیمی ئێران ی ڕەت کردەوە
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بە فەرمی زانیارییەکانی ئازادکردنی دارایی یەکانی تارانی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند کە ٦ میلیارد دۆلار لە سەرمایە بلۆکەکراوەکانی ڕێژیمی ئێران نەگوێزراوەتەوە بۆ ئەو ووڵاتە.
ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەم پارەیە هێشتا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠٢٣یە و تەنیا بۆ کڕینی کاڵای مرۆیی بەکار دێت.
ئەم ڕەت کردنەوەیەی قەتەر لە کاتێک دایە کە مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ڕێژیم، ڕۆژی دووشەممە ٨ی پووشپەڕ ڕایگەیاندبوو کە بەپێی پلانەکان، ٦ میلیارد دۆلار لە کۆی ١٢ میلیارد دۆلارەکەی ئێران لە قەتەر ئازاد دەکرێت و دەگەڕێندرێتەوە.
ھەروەھا ڕۆژنامەی "نیۆیۆرک پۆست" بڵاوی کردەوە، واشینتۆن ڕێگری کردووە لە ئازادکردنی ٦ میلیارد دۆلار داراییە بلۆک کراوەکەی ڕێژیمی ئێران، کە بڕیار بوو بەپێی لێک تێگەیشتنی نێوانیان بۆ کڕینی کاڵای مرۆیی تەرخان بکرێت.
بەرپرسێکی دەوڵەتی ئەمریکا ڕایگەیاند: "هیچ پارەیەک ئازاد نەکراوە و ناکرێت، مەگەر ئەوەی تاران تەواوی مەرجەکانی ناو لێک تێگەیشتنەکە جێبەجێ بکات؛ هیچ شتێک بە خۆڕایی نادرێت و هەموو شتێک بەندە بە پێوەرەکانەوە."