TR KU SO
FB X
Cîhan

نەفتالی بنێت، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری ئیسرائیل هۆشداری تووند دەداتە تورکیا

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 12 Mart 2026 03:26

PeyamaKurd - نەفتالی بنێت، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری ئیسرائیل هۆشداری تووند دەداتە تورکیا

 

نەفتالی بنێت نەفتالی بینێت، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری ئیسرائیل لە پەیامێکی تووند دا بەرامبەر بە تورکیا ڕایگەیاند ئەگەر ئەردۆغان هەوڵی پێكهێنانی بەرەیەكی ئیسلامی بدات ئیسرائیل دوای ئێران ناچارە رووبەڕووی توركیا ببێتەوە
🔻دەبێت دڵنیابین لەوەی ئەردۆغان هاوپەیمانییەکی تووندڕەوی سوننە لەنێوان خۆی و جۆلانی و قەتەر و حەماس دا درووست ناكات
🔻دەستەوەستان نابین؛ بڕیار لای توركیایە ئەگەر ئاشتی بوێت ئێمەش ئاشتیمان دەوێت بەپێچەوانەوە رووبەڕووی دەبینەوە

نەفتالی بنێت، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئیسرائیل دەڵێت: ئیسرائیل رەنگە لە كۆتایی دا رووبەڕووی تورکیا ببێتەوە، ئەگەر ئانكارا هەوڵی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نوێی ئیسلامی بدات لە ناوچەکەدا.
بنێت ئاماژەی بەوەش کرد: رەنگە ئیسرائیل ناچاربێت بیر لە کردەوەی سەربازی لەدژی تورکیا بکاتەوە دوای ململانێیەکان لەگەڵ ئێران، ئەگەر ئەنكەرە هەوڵی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی ناوچەیی بدات کە وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل تەماشا دەكرێت.
بنێت لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی هەواڵی "بلوومبێرگ" ووتى : هەر هاوپەیمانییەک لە دەوری هێزە سیاسییە ئیسلامییەکان درووست ببێت، لەلایەن ئیسرائیل ەوە وەک بلۆکێکی دوژمنکارانە و هەڕەشەیەکی راستەوخۆی ئەمنی هەژمار دەکرێت و دەستەوستان نابێت، هۆشداریشی دا لەوەی ئیسرائیل ووڵام دەداتەوە ئەگەر هەست بکات لە رووی ستراتیژییەوە گەمارۆدراوە.
ووتیشی: دەبێت دڵنیابین لەوەی ئەردۆغان هاوپەیمانییەکی نوێی ئیسلامی تووندڕەوی سوننە درووست نەکات، بەرەیەك لە نێوان خۆی و جۆلانی و قەتەر و حەماس دا.
جەختیشی كردەوە : ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ووڵات بەندە بە بڕیارەکانی ئانكارا، دواجار هه ڵبژاردنه که له دەست تورکیایه، ئەگەر تورکیا به دوای ئاشتی دا بێت، به دڵنیایی یەوه ئاشتیمان دەوێت، بەڵام ئەگەر هەوڵ بدات به تیرۆر گەمارۆمان بدات، دەستەوەستان نابین.

Paylas: