نەمایشی یەكگرتوویی لەسەر دیوارەکانی تاران؛ ڕۆیتێرز باس لە ھەوڵەكانی حكوومەت بۆ شاردنەوەی درزەكان لە ناوخۆ دەكات
PeyamaKurd - نەمایشی یەكگرتوویی لەسەر دیوارەکانی تاران؛ ڕۆیتێرز باس لە ھەوڵەكانی حكوومەت بۆ شاردنەوەی درزەكان لە ناوخۆ دەكات
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێكی شیكاریانەدا ڕایگەیاند، حکوومەتی ئێران شەپۆلێکی بەرفراوانی پڕووپاگەندەی سەر شەقام و میدیایی بۆ پیشاندانی "یەکگرتوویی نەتەوەیی" و "بەرخۆدان" دەست پێکردووە، کارێک کە شارەزایان پێیان وایە هەوڵێکە بۆ پەردەپۆش کردنی درزە قووڵەكاكی ناو کۆمەڵگا و پێکهاتەی دەسەڵات.
تایبەتمەندییەکی بەرچاوی ئەم شەپۆلە نوێیە گۆڕانی درووشمی ئایینی-شۆڕشگێڕانە بۆ هێمای نەتەوەیی و مێژوویی.
ڕۆیتەرز دەشڵێت، ئەم گۆڕانکارییە لە شێواز و تەنانەت پەخش کردنی وێنەی ژنان بەبێ حیجابی ناچاری لە میدیای دەوڵەتیدا، ئاماژەیە بۆ قەیرانی شەرعیەت و ترس لە ناڕەزایەتی نوێ لە ناو قەیرانە ئابوورییەکاندا.
بە بڕوای شرۆڤەکاران ئەم وێناکردنە ساختانە پەیوەندییەکی کەمیان بە واقیعی کۆمەڵگاوە هەیە و هەوڵێکی شکست خواردووە بۆ شاردنەوەی ئەو درزە قووڵەی نێوان خەڵک و حکوومەت.