هێرش بۆ سەر بازگەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە چەند ناوچەیەکی تاران؛ زیاتر لە ١٠٠ هێزی سوپای پاسداران و بەسیج کوژران
PeyamaKurd - هێرش بۆ سەر بازگەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە چەند ناوچەیەکی تاران؛ زیاتر لە ١٠٠ هێزی سوپای پاسداران و بەسیج کوژران
ڕاپۆرتەکان لە تارانەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە چەندین خاڵی پشکنینی سەر بە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو شارە کراونەتە ئامانج.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە، ناوچەی ١٤ لە ڕێگای مەحاڵەتی، ناوچەی ١٥ لە بەردەم بەنزینخانەی هاشم ئاباد، ناوچەی ١٦ لە شەقامی فەدایی یانی ئیسلام و ناوچەی ١ لە کۆتایی بلواری ئەرتەش لەو شوێنانەن کە ڕاستەوخۆ بەهۆی ئەو هێرشانەوە کراونەتە ئامانج.
سەرچاوە خۆجەیی یەکان باس لەوە دەکەن کە پێش هێرشەکان، خاڵی پشکنین لەو ناوچانە لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران و بەسیج ەوە بۆ کۆنترۆڵ کردنی هاووڵاتیان دانرابوو. لەو هێرشانەدا لانیکەم زیاتر لە ١٠ هێزەکانی سوپای پاسداران و بەسیج کوژراون.
هێشتا ووردەکاری زیاتر سەبارەت بە ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە بڵاونەکراوەتەوە.